ماوەی دوو ڕۆژە هێزێکی زۆری سوپای عێراق لەسەر کووچە و کۆڵانەکانی گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک بڵاو كراونەتەوە و بە چڕی لەو گەڕەکە جێگیر کراون.
هیشتا نەزانراوە مەبەستی ئەو هێزانە چییە و بۆ چ چالاکییەک ئەو ناوچانەیان کردووە بە سەربازگە.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، هێزەكان گەڕان و پشکنین ئەنجام نادەن، تەنها سەر کۆڵانەکانیان گرتووە.