تەرمی هاووڵاتییەكی سویدی لە هۆتێلێكی بەغدا بە كوژراوی دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەلومەرجێکی گوماناویدا، تەرمی كەسێك بە كوژراوی لە ناو هۆتێلێكی شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی دۆزرایەوە، كە هەندێك دەڵێن خۆی كوشتووە و هەندێكیش دەڵێن كوژراوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كەسە كوژراوەكە هاووڵاتییەكی عێراقی هەڵگری رەگەزنامەی سویدە و ئەم ئێوارەیە تەرمەكەی لەناو ژوورەکەی خۆیدا لە هۆتێل (دیجلەت ئەلخەیر) لە ناوچەی شارع سەعدونی شاری بەغدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رای گەیاندووە كە كوژراوەكە گوللەیەك بەر سەری كەوتووە و لە تەنیشتیشیەوە دەمانچەیەك لەسەر زەوی كەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *