بەوێنە و ڤیدیۆ.. لافاو لە هیندستان 116 كەسی كردە قوربانی

لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی (سیكیم)ی هیندستان، لافاوێك ڕووی دا، بەهۆیەوە 116 كەس بوونەتە قوربانی و پێشبینیی زیادبوونی ژمارەی قوربانییانیش دەكرێت.

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە 4/10/2023، بارانێكی بەخوڕ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی (سیكیم)ی هیندستان باری، كە بەهۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەست داوە، 102 كەسیش بێسەروشوێنن.

ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دروست بووه‌، له‌ ماویه‌كی كه‌مدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه‌ و ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ ئاوێكی زۆر له‌ ده‌ریاچه‌ی لۆناك كۆ بێته‌وە، پاشان له‌ دۆڵی تێستا له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان لافاوەكە ڕووی دا.

ئەوەش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ له‌نێو قوربانییه‌كان، 23 كه‌سیان چه‌كداری سوپای هیندستانن، تا ئێستاش له‌ دۆخێكی بارانبارین و ناهه‌مواردا، گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن،‌ به‌رده‌وامه.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەكەی هیندستانەوە، 22 هەزار كەس زیانی جۆراوجۆریان پێ گەیشتووە، 11 پردی وڵاتەكەش ڕووخاون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *