بە راسپاردەی د.شاخەوان عەبدوڵا، كێشەیەكی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی پەنجاعەلی چارەسەر كرا

ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕاسپاردەی د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی فیدراڵ، گرفتێكی ئاوەڕۆی گەڕەكی پەنجاعەلیی لە شاری كەركووك چارەسەر كرا.

پاش ئاگاداركردنەوەی لە خراپی دۆخی ئاوەڕۆی گەڕەكی پەنجاعەلی كە ئاستەنگی بۆ دانیشتوانی گەڕەكەكە و قوتابیان دروست كردبوو، مەترسی داخورانی پەرژینی قوتابخانەیەك هەبوو، د.شاخەوان عەبدوڵا نوێنەری خۆی ناردە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست و هەنووكەیی، تا پێش كردنەوەی دەرگای قوتابخانە، چارەسەری ئەو گرفتە بكەن.

بەم شێوەیە لە ماوەی كەمتر لە (24) كاتژمێردا ڕێكارەكان ئەنجام دران و دەست بە كاركردن كرا لە گەڕەكی پەنجاعەلی لە بەردەم قوتابخانەی زانا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *