لە هەولێر هەڵمەتێك بۆ لادانی تاسە نایاساییەكانی نێو گەڕەكەكان دەستی پێ كرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، رای دەگەیەنێت كە لە چەند گەڕەكێكی شارەكە، هەڵمەتێك بۆ لادان و نەهێشتنی تاسە نایاساییەكان دەستی پێ كردووە.


سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر لە ڕێگای تیمەکانی سەرۆكایەتیی شارەوانی چەندین تاسەی نایاسایی لە گەڕەک و کۆڵانەکان لادران.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە لە ڕێگای تیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی چەندین تاسە لە كۆڵانەكانی گەڕەكەكانی هەڤاڵان و فەرمانبەران و گەلاوێژ و چوارچرا و پێنجی حەسارۆک لادران.

روونیشی كردووەتەوە كە هەڵمەتەكە لە چەندین گەڕەكی دیكە بەردەوام دەبێت و تەواوی زێدەڕۆییەکان لەسەر موڵکی گشتی لادەدرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *