یاتر لە دوو هەزار و 500 کەس لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گیانیان لەدەست داوە

شەممەی رابردوو، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 بە پێوەری رێختەر، پارێزگای هیراتی لە ئەفغانستان هەژاند، دواتر زنجیرەیەك بوومەلەرزەی دیكەی بەدوادا هات و بە سەدان كەس بوونە قوربانی.

خالید زادران، گوتەبێژی پۆلیسی کابوول، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: “بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی هیرات، دوو هەزار و 500 کەسی تێپەڕاند”.

ئاماژەی بەوەش کردووە: “تیمەکانی فریاگوزاری لە ناوچەکە کار دەکەن، هێشتاش کەسانی زیانلێکەوتوو لە ناوچەکە پێویستیان بە شوێنی حەوانەوە و خۆراک هەیە.”

پێشتر وەزارەتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاندبوو، کە زیاتر لە هەزار و 300 خانوو لە بوومەلەرزەکەدا بەشێک، یان تەواویان وێران بوون.

لای خۆیەوە، مانگی سووری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە: ”نزیکەی 12 گوند لە قەزای زیندەجان و غۆریان لە پارێزگای هیرات، کە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەسی تێدا دەژی، بەتەواوی وێران بوون.“

تیمەکانی فریاگوزاری لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەفغانستان، هەوڵ دەدەن ئەو کوژراو و بریندارانەی لەژێر خانووە ڕووخاوەکاندان دەربێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجیی ئەمریکا، چەندین بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 5.5، 5.9 و 6.2 پارێزگاکانی ئەفغانستانی هەژاندووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە 40 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هیراتەوە دوورە.

لە ساڵی ڕابردوودشدا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە ئەفغانستان ڕووی دا و زیاتر لە هەزار کەسی کوشت و دەیان هەزار کەسیشی بێ ماڵ و حاڵ كرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *