بوومەلەرزە لە چەند شارێكی ئێران ڕووی دا

بوومەلەرزەیەك لە ئێران ڕووی دا، كە چەقی بوومەلەرزەكە لە شاری (تەورێز) بوو و لە چەند شارێكی دیكەی وڵاتەكەش هەستی پێ كرا.

كاتژمێرێك پێش ئێستا، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری (تەورێز)ی ئێران ڕووی دا، لە چەند شارێكی دەوروبەری تەورێزیش هەستی پێ كرا.

میدیا ئێرانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن، چەقی بوومەلەرزەكە لە شاری تەورێز بووە و لە قووڵایی پێنج كیلۆمەتر ڕووی داوە، خەڵكی شارەكە هەستیان بە بوومەلەرزە كردووە، لە كاتی ڕوودانی بوومەلەرزەكەش، ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە چەندەمین جارە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بوومەلەرزەی کەمتر لە چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوو دەدات، بۆیە خەڵكی ئەو شارانەی ئەو سنوورەی ئێرانی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *