واشنتۆن گەلەكەشتیی فڕۆكەهەڵگر بەرەو ئیسرائیل دەجوڵێنێت

ئەمڕۆ یەكشەممە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا رای گەیاند گەلەكەشتیی فڕۆكەهەڵگر بەرەو ناوچەیەكی نزیك لە ئیسرائیل دەجوڵێنن، لەگەڵ ئەو كەشتییانەی پاڵپشتیی فڕۆكەهەڵگرەكان دەكەن.

ئەم پێشڤەچوونە سەربازییە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لایەنی ئیسرائیلی رای گەیاند كە لە ئەنجامی هێرشەكانی چەكدارانی حەماسدا، ژمارەی كوژراوان لە ئیسرائیل گەیشتووەتە 700 كوژراو، سەرباری برینداربوونی زیاتر لە دوو هەزار كەس.

ئۆستن ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەمریكا لەمڕۆ یەكشەممەوە، چەك و تفاقی سەربازی پێشكەشی ئیسرائیل دەكات.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەمریكا هەنگاوی ناوە بۆ ناردنی گەلەفڕۆکەی جەنگیی F-35، F-15، F-16 و A-10 بۆ ناوچەکە.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *