لە 10 مانگی ئەمساڵدا 37 كەس لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیر كراون

بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی، دەیان کەس ڕادەستی یاسا دەکات، کە بەڵگەنامەیان ساختە کردووە و ویستوویانە بە نایاسایی گەشتی وڵاتان بکەن.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، لە 1/1/2023 تا 10/10/2023، توانیویانە ڕێگری لە گەشتی 37 هاووڵاتی عێراقیی و کەسانی بیانی بکەن، کە ویستوویانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە گەشت بکەن، یان بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، دوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانیان ڕادەستی دادگا کراون و ڕێکاری پێویستیان لە بەرامبەر گیراوەتە بەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *