لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی لە بواری ڕێگاوبان لە سەنتەری قەزای ناوەندیی سۆران و ناحیەی دیانا، لە بواری جێبەجێكردنن.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاركردن لە چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بواری چاككردنی شەقام و كۆڵانەكانی قەزای ناوەندیی سۆران و ناحیەی دیانا بەردەوامە”.
گوتیشی: ”پرۆژەكان بریتین لە کارکردن لە (دروستكردنی دووسایدی دێڵزیان قۆناغی دووەم، شەقامی گەڕەکی کانی-سەروچاوە، پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی (کەندی دیانا)، کە دەکرێتە شەقامێکی سەرەکی، هەروەها شەقامەكانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب) لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.