ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومەتی فەرەنسا هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكی جەماوەریی دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل قەدەغە كرد.
حكوومەتی فەرەنسا قەدەغەکردنی ناڕەزایەتییەکانی لایەنگرانی فەڵەستینی دژ بە ئیسرائیل لەسەر خاكی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو جۆرە گردبوونەوانە ئەگەری كاری تێكدەرانە و ئاژاوەگێڕی لێ دەكەوێتەوە و بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتەكە دەخاتە مەترسییەوە.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا نامەیەكی بۆ پارێزگارەکانی سەرتاسەری فەرەنسا ناردووە و ئاگەداری كردوونەتەوە لە ڕێگەدان بە هەر چالاكییەكی جەماوەری لەم جۆرە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە حەماس داوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە سەرتاسەری جیهان کردووە لە دژی ئیسرائیل و بەم هۆیەوە سبەی هەینی لە زۆر وڵاتی جیهان گردبوونەوە ساز دەكرێت.