پارێزگاری هەولێر بە یاوەریی شاندێک لە بەڕێوەبەرانی ئیداری و ژمارەیەك لە شارەزایانی ئاودێری و شوێنەوارەکان، پرۆژەی مێژوویی ئاوی سەنحاریب ”كارێزی بەستۆرە”یان بەسەر کردەوە.
ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی 14/10/2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ”بە یاوەریی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری ئاودێریی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر و بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك لە شارەزایانی ئاودێری و شوێنەوارەکان، پرۆژەی مێژوویی ئاوی سەنحاریب ”كارێزی بەستۆرە”مان بەسەر کردەوە کە پرۆژەیەكی ئاودێریی هەزاران ساڵ لەمەوبەرە بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بگەیەنرێتە دانیشتوانی شار و قەڵای هەولێر.”
ئاماژەی بەوەش داوە: ئەو پرۆژەیە لەلایەن پادشا سەنحاریب كە یەكێك بووە لە پادشاكانی دەوڵەتی ئاشووری لە گوندی ”قەرەمۆرتك”ی نزیك بەستۆرە و لەسەر زێی بەستۆرەی نزیك شاری هەولێر دروست كراوە.
دەشڵێت: لەم بارەیەوە باسمان لە مەبەستی سەردانەکەمان کرد و جەختمان کردەوە کە لە پلاندایە گرنگیی تایبەت بەم پرۆژە مێژووییە بدرێ و جگە لە بایەخی ستراتیژییەکەی هاوکات ببێتە شوێنێکی گەشتیاری شاری هەولێر.
ڕوونیشی دەکاتەوە: باسمان لە سروشتی پرۆژە دێرینەکەی سەنحاریب کرد کە پرۆژەکە بریتییە لە ڕێڕەوێكی گەورەی بەردین لەسەر ئاوی ڕووبارەكە و دیوارێكی بەردین لە قەدپاڵی گردێكی گوندەكە لەژێرییەوە تونێلێكی بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئاو بگەیەنێتە شاری هەولێر.
شایەنی وەبیرهێنانە ئهم پرۆژهیه به یهكهمین پرۆژهی گهیاندنی ئاو دادهنرێت له عێراق کە له دووریی 55 كیلۆمەترەوە ئاو هێنراوه بـــۆ قهڵای ههولێر، له سهدهی حهوتهمی پێش زاین لــه سهردهمی پاشا (سهنحاریب)ی سهردهمی ئاشورییهكان (2500-612 پ.ز)