ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵێكی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە كە حەماس وێنەی بارمتەیەكی ئیسرائیلی بە كوژراوی بۆ بنەماڵەكەی ناردووەتەوە لە ئیسرائیل و پێی راگەیاندوون كە بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیل كوژراوە.
بەپێی کەناڵی 13ی ئیسرائیلی، حەماس وێنەی بۆ بنەماڵەی یەکێک لە بارمتەكان ناردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراوە.