مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌لایه‌ن گرووپ و حزبی جیاوازه‌وه، ده‌ست خراوه‌ته‌وه ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و خه‌ریكن پرسی بایكۆت ده‌كه‌نه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و وه‌بەهرێنانی تێدا ده‌كەن.
مامۆستا رزگار عیسا، مامۆستای زانكۆ، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “له سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڕه‌شه له‌و مامۆتسایانه ده‌كرێت كه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، له په‌یجێكه‌وه به ناوی گرووپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی، ناوی قوتابخانه و وێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هێرشان بكاته سه‌ر و جنێویان پێ بده‌ن و هه‌ندێك له بەڕێوه‌به‌ره‌كان ژماره‌ی مۆبایلیان بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هەڕه‌شەیان لێ بكرێت و ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كه‌نه‌وه.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”بابه‌تی كردنەوەی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له سلێمانی بووه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و ده‌ستی حزبی كه‌وتووه‌ته‌وه ناو و وەبه‌رهێنانی سیاسیی تێدا ده‌كرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌ككه‌وتنه به‌هۆی یه‌كێتی و كادیرانی یه‌كێتییەوەیە و هەندێك له به‌ڕێوه‌به‌ركان خۆیان كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ بایكۆت، ئامانجیش لێی لێدانه له حكوومه‌ت و كه‌رتی په‌روه‌رده.“