سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە دوای تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی لە غەززە، گەیشتە ئیسرائیل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2023، ڕیشی سۆناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، گەیشتە (تەلئەبیب)ی پایتەختی ئیسرائیل، لەم سەردانەیدا چاوی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یتزاک هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل دەکەوێت.

بڕیارە دوای ئەو كۆبوونەوانەی، سەردانی پایتەختەکانی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بکات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێش ئەم سەردانەی بۆ ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: “ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆر لەگەڵتان دەبین.”

هەر لەمبارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز)ی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، ڕیشی سوناک لە بەیاننامەیەکدا پێش سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە: ”گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی کارەساتە و لە ئەنجامی ئەو کردەوە ترسناکەی حەماس، کەسانی زۆر گیانیان لەدەست داوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *