بە گوژمەی نزیكەی 100 ملیۆن دینار ڕێگایەكی سەرەكیی قەزای ڕواندز قیرتاو دەكرێتەوە

لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەست كرا بە قیرتاوكردنەوەی بەشێكی ڕێگای سەرەكیی (گەلی عەلی بەگ-بێخاڵ) لە سنووری قەزای ڕواندز.

لەم بارەیەوە، ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمان كردووە بە قیرتاوكردنەوەی بەشێكی ڕێگای سەرەكیی (گەلی عەلی بەگ-بێخاڵ) لە سنووری قەزای ڕواندز، بە درێژایی زیاتر لە یەك کیلۆمەتر.”

گوتیشی: گوژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە 96 ملیۆن و 305 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *