ئەمڕۆ هەینی كۆشكی سپیی ئەمریكا داوای تەرخانكردنی 105 ملیار دۆلاری لە کۆنگرێسی ئەمریكا كرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بۆ ئۆکراینا و ئیسرائیل و تایوان.
داواکارییەکە 14 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت، 60 ملیار دۆلاریش بۆ شەڕی ئۆکراینا و 10 مليار دۆلاریش بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆكراینا، لەگەڵ 14 مليار دۆلار بۆ پرۆسەی ڕێگریكردن لە بازرگانیی مادەی هۆشبەر لەسەر سنوورەكانی ئەمریكا، حەفت ملیار دۆلاریش بۆ ناوچەكانی زەریای هیندی و زەریای هێمن و تايوان.