له‌ سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر كران


له‌ سلێمانی سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه‌ له‌ژیر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا 52 ملیۆن دیناریان له‌ كه‌سێك سه‌ندووه‌.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە بڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەست پێ كرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشارو هەڕەشەدا یەكێك لەئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە ناچاریانكردووە كە بڕی 52 ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ برێك پارەی‌ تریان لێكردووەو ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بەكارهێناوە بۆ ترساندنی‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس، توانرا لەلایەن نووسینگەی‌ كوردساتی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە دەستگیر بكرێن كە وەك باند كارییان كردوە و لەكاتی‌ دەستگیردنیشیاندا، دەستیگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا و لاپتۆپێك و چەند موبایلێك.
ئێستاش تۆمەتباران (ئ، س، ئ) و (ب، د،ع) و (ئ، ح، ح) بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *