وەزارەتی تەندروستیی غەزە ڕایدەگەیەنێت، لانیکەم پێنج هەزار و 87 کەس لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون و لەو ژمارەیەدا، زیاتر لە دوو هەزار منداڵ كوژراونز
ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2023، وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لانیکەم پێنج هەزار و 87 کەس لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، کە دوو هەزار و 55 کەسیان منداڵ بوون و زیاتر لە 15 هەزار و 300 کەسیش بریندارن.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 436 کەس کە 182 منداڵیان تێدایە، لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کوژراون.
17 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی شەڕی نێوان چەكدارانی حەماس و ئیسرائیل تێدەپەڕێت، لە هەردوولا هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون.