نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی ئه‌مریكا نيگه‌رانيى خۆيان له‌ ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان خسته‌ ڕوو

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌یان خسته‌ به‌ر باس.

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ديدارێكیدا له‌گه‌ڵ مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و ڕووداوه‌كانى به‌ ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له‌ ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌ده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *