لە گەرمیان بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان چوار کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25/10/2023، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە: “کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەنزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا – بارهەڵگر، شۆفێری مازداکە برینداربوو.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگەی گوندی (لانەستی) لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز – نیسان سەنی، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنییەکە بریندار بوون.”
ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.