بەهۆی زۆربوونی لە بازاڕدا، قایمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته قه‌ده‌غه ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی تەندروستییش ئاشكرای دەكات، پاش به‌دواداچوون و پشكنین، ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه‌ی له بازاڕدا به نرخی هه‌نگوینی سروشتی به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن، ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نین.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: “به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و هه‌نگوینه ساختانه‌ی له بازاڕه‌كان به نرخی هه‌نگوینی سروشتی به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی لیژنه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ده‌ستكرده‌كانی ناو بازاڕ كردووه و نموونه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی خۆپاراستنی ته‌ندروستی كردووه بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه.”
ئاماژەی بەوەش دا: “یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته، (شیله‌ی گلوكۆز)ـه، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نموونه‌ی هه‌نگوینه ساخته‌كان، به نووسراو قایمقامیه‌تیی سلێمانیی له ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگادار كردووەته‌وە.”
ئاشكرایشی كرد: “بەپێی تایبه‌تمه‌ندیی ژماره 1061ی ساڵی 1984ی عێراقی بۆ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو ڕێگاپێدراو نییه، به‌ڵام ئه‌و جۆره شیله بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه ئاساییه، هه‌ربۆیه به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له دووكان و ماركێته‌كان كه شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵ كراوه بۆ خواردن شیاو نییه و ڕێگه نادرێت بفرۆشرێت.”
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: “له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینیهكان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و ڕێنوێنییانە، لیژنه هاوبه‌شه‌كان، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته قه‌ده‌غه ده‌كات، له هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی‌ی توند ده‌كاته‌وه.”
هیوا ساڵح داوای له خاونی ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه كرد كە له‌و جۆره هه‌نگوینه ده‌فرۆشن، له ئه‌مڕۆوه ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه به هاووڵاتیان نه‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیی سلێمانی سزایان نەدەن.