بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە 26/10/2023، وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *