شاعیر و رۆژنامەنووس ناجی ئەرگووشی کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ناجی ئەرگووشی نووسەر و شاعیر و ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ناجی سەعید عەبدوڵا ئەرگوشی ساڵی 1946 لە ئێران لەدایك بووە و لە خەباتی شاخدا، لە کێلەشین و خنێرەى ناوچەی ئازاد بێژەری ئێزگەی دەنگی کوردستان بووە، ساڵی 1988 نامیلکەی شیعری (روندک و گرنژین) بە چاپ گەیاندووە، لە دوای 2003وە ئەندامی مەکتەبی ناوەندیی راگەیاندنی پارتی بووە، دواتر بووەتە ئەندامی مەکتەبی ناوەندیی دیراساتی پارتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *