پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتیان.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29/10/2023 لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەژێر چاودێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران دابنرێت”.
گوتیشی: پرۆژەكە گرنگ و ستراتیژییە و بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 820 ملیۆن و 477 هەزار دینار، لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.