وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماژە بەوە دەدات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی کوژراوان زۆر بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی10ی2023، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە و لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل هەشت هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئیسرائیل لەدوای هێرشی چەکدارانی حەماس و کوژرانی زیاتر لە هەزار و 400 کەس لە هاووڵاتییانی و بەدیلگرتنی زیاتر لە 500 کەسی لەلایەن حەماسەوە، هێرشی مووشەکی بۆ سەر غەززە دەست پێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.
ئەمە لەكاتێكدایە، کۆمیەتی خاچی سوور داوای کردووە، بەپەلە شەڕ لە غەززە ڕابگیرێت و لەمە زیاتر خەڵکی مەدەنی نەكرێتە ئامانج.