ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی تر میلیشیا عەرەبییە شیعەكانی سەر بە ئێران هێرشی مووشەکیان كردە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، كە بنكەیەكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكایە.
ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید) لە زاری سەرچاوەیەكی عێراقی بڵاو كردەوە كە بنکەی عەین ئەسەد کە سەدان سەربازی ئەمریکی تێدایە، جارێكی تر کەوتە بەر هێرشی مووشەکی. ئەم هێرشە مووشەكییەش هاوکات بوو لەگەڵ داوای هادی عامری سەركردەیەكی هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری عێراق، بۆ دەركردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتیی ئەمریكا لە عێراق.
تا ئێستا زانیاریی لەبارەی زیانەكانی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەو بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەد نەزاندراوە، بەڵام پێشتر ئەمریكییەكان ڕایانگەیاندبوو كە لە ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیدا لە ئەنجامی ئەم هێرشە مووشەكییانە، وەڵامدانەوەی توندیان دەبێت