لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ئەندامی خێزانێک لەناو باخێکدا، لەنێو ئاگردا سووتان.
ئەمڕۆ سێشەممە 31/10/2023، فەرماندەی پۆلیسی بۆکان ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی (ئاختەتەر)ی ئەو شارە، سێ ئەندامی خێزانێک، کە باوک و دایک و کچەكەیان بوون، گیانیان لەدەست دا.
مووسا بەهاری، فەرماندەی پۆلیسی بۆکان، ڕۆژی سێشەممە بە كەناڵی (ئیرنا)ی ڕاگەیاند: ”ئەم ڕووداوە ناخۆشە نیوەشەوی شەوی ڕابردوو ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەم بنەماڵەیە، کە باوکێکی تەمەن 70 ساڵ، دایکێکی تەمەن 65 ساڵ و کچێکی تەمەن 25 ساڵ بوون، گیانیان لەدەست دا.“
فەرماندەی پۆلیسی بۆکان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە كردووە: ”پۆلیس و هەواڵگری سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ هۆکاری ئەم ڕووداوە و دواتر زانیاریی زیاتر دەخرێتە ڕوو.“
ئەمە لە كاتێكدایە، کە سەرچاوە ناوخۆییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایانگەیاندووە، ئەم بنەماڵە بە دەستی ئەنقەست لەنێو باخەکەدا ئاگریان تێبەردراوە و بکوژ، یان بکوژەکان، لە دوای ئاگرەکە هەڵهاتوون، بەڵام پۆلیس ڕایگەیاندووە، سەبارەت بەم باسە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان لە شوێنی ڕووداوەکە نەدۆزیوەتەوە.
گوندی ئاختەتەر بە دووریی 15 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بۆکان لەسەر ڕێگای بورهان (بۆکان – مەهاباد) هەڵکەوتوو