بۆ ماوەى دوو ساڵ ڕاوکردنى ماسى قەدەغە کرا

گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى ئاشکراى کرد لەپێناو پاراستانى سامانى ماسى، بۆ ماوەى دوو ساڵ ڕاوکردنى ماسى لە دەریاچەى دێوانەى سنوورى قەزاى دەربەندیخان قەدەغە کرا.

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “ئێستا دەست کراوە بە گلدانەوەى ئاو لە دەریاچەى دێوانەدا کە ماوەیەکە دروست کراوە و ژمارەیەک پەنجەماسییشی تێ کراوە”.

گوتیشى: “بۆ ئەوەى هەم ئاستى گلدانەوەى ئاوەکە تەواو ببێت و هەم ئەو پەنجەماسییانە گەورە ببن، بە بڕیارى قایمقامى دەربەندیخان ماوەى دوو ساڵ ڕاوکردن لە دەریاچەکەدا قەدەغە کرا “.

باسى لەوەش کرد: “هەرچەندە وەرزى قەدەغەى ڕاوکردن نییە، بەڵام ئەو بڕیارە تایبەتە بەو دەریاچەیە، بۆیە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سنوورەکەمان ڕاسپاردووە کە چاودێریى دەریاچەکە بکەن و هەر کەسێک ڕاو بکات، دەستگیرى بکەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *