كەسانێك بە مەبەستی ڕاوكردنی ئاژەڵە كێوییەكان، پەنادەبەنە بەر بڕینی درەختەكان و تێكدانی لانەكانیان، ئەوەش لە چەندین ڕووەوە زیان بە ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت.
جابر وەسمان، چالاكی ژینگەپارێزی و ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی مێرگەمیری ژینگەیی، بە ڕاگەیاند: گیانلەبەران بەشێکن لە جوانکردنی سروشت و وەک مرۆڤ مافی ژیانیان هەیە، ناکرێت بەهەر هۆکار بێت بیانگرین و ڕاویان بكەین، یان لانەکانیان تێک بدەین، چونکە نەمانی گیانەوەران، واتا تێکچوونی ژینگە و نەمانی سروشت، زۆربەی جار بەشێکی ئەوانە هۆکارن بۆ بووژاندنەوە و نوێکردنەوەی دارستان و سروشت، بۆ نموونە سمۆرە کە بەڕوو و گوێز دەخوات بەشێکیشی لەژێر خاک دەشاریتەوە، دواتر شین دەبێت و دەبیتە دارێکی تەواو و بەسوود کە دارستان دەوڵەمەند دەکات، ڕەنگە بەشێک لە ئێمەی مرۆڤ تا ئیستا نەک نەمامێکمان نەچاندووە، بگرە ئەوەندەی ئەو گیانلەبەرە سوودمان بۆ ژینگە و دارستان نەبووە، بگرە لەجیاتی چاندنی دار ڕەنگە بەشێکمان گەر دەستمان بگاتێ، دارەکان ببڕینەوە”.
گوتیشی: ”وەک ڕێکخراوی مێرگەمیری ژینگەیی، داوای پاراستنی باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان دەکەین و هیوادارین بۆ بڕە گۆشتێکی کەم نەیانکوژن، بگرە لە وەرزی زستاندا خواردنیان بۆ ببەن و لە هاوین ئاویان بۆ دابنێن، ئەوانیش مافی ژیانیان هەیە لەو ژینگەیە، چونکە خوای گەورە ئەو جیهانەی تەنها بۆ مرۆڤ دروست نەکردووە، گیانەوەرانیش مافی ئەوەیان هەیە لەم گەردوونە بژین.”