وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو فەرمانگانەی سیستەمی (ژمێرکاری نامەڵبەندی) پەیڕەو دەکەن پێویستە روونکردنەوە بدرێت لەسەر هەر بارمتەیەک ئەگەر فەرمانگەکە هەیبێت و وەری بگرێت بەو شێوازەی کە لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە پێویستە بەزووترین کات ئەم روونکردنەوەیە بدرێت بە پێچەوانەوە فەرمانگەکە خۆی بەرپرسیار دەبێت.