ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای دوکان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا.
ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خەلەکان ـ دوکان بووە کە دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشاوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، قوربانییەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.