عێراق داوای یارمەتی لە توركیا دەكات بۆ ڕزگاربوون لە وشكەساڵی


ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە حكوومەتی توركیا كرد، ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربدەنەوە، بۆ ئەوەی لە تەنگژەی وشکەساڵی ڕزگاری بێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە میانی دیداریدا لەگەڵ عەلی گونای باڵوێزی توركیا لە بەغدا، داوای لە ئەنقەرە کرد کە بەشە ئاوی زیاد بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی وشکەساڵی کە چەند ساڵێكە زیانی گەورەی لە عێراق داوە و کاردانەوەی نەرێنیی بەرچاوی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری داوە لە عێراق.

مەندەلاوی هەروەها داوای لە توركیا كردووە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق ئاسان بكرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *