لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست كراوە بە چاككردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی وەستا ڕەجەب، لە سەنتەری قەزای ناوەندیی سۆران.
لەم بارەیەوە، هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە بوارە جیا جیاكاندا لە سنووری ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێن.”
گوتیشی: ”یەكێك لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی وەستا ڕەجەب، لە قەزای ناوەندیی سۆران، بە گوژمەی 901 ملیۆن و 445 هەزار دینار، لەسەر بودجەی ئیداری سەربەخۆی سۆران.”