ڕانیە.. پرۆژەى قیرکردنى دوو گەڕەک جێبەجێ دەکرێت

لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پرۆژەى قیرکردنى دوو گەڕەکى نوێى ناو شارى ڕانیە جێبەجێ دەکرێت.

بەشدار حەمید، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى شارەوانیى ڕانیە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت کە بریتییە لە قیرتاوکردنی هەردوو گەڕەکی سەردەم و ئەندازیاران بە ڕووبەری نزیکەى سێ کیلۆمەتر”.

گوتیشى: “پرۆژەکە لە ماوەیەکى دیاریکراودا تەواو دەکرێت و ڕەچاوى ئاوەڕۆ و پرۆژەى ئاوى تێدا کراوە و بە تەواوبوونى وێڕاى بەخشینى سیماى شارستانى بە ناوچەکە، گرفتى قەرەباڵغى و هاتوچۆش لە ناوچەکە چارەسەر دەبێت”.

بەشدار حەمید ئاماژەى بەوەش دا: “هەڵمەتێکى چاندن و چاککردنى نەماممان لە چەند شەقامێکى ناو شارى ڕانیە دەست پێ کردووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *