بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى لە نێوان ئەنجوومەنى کوردستانى بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و دەستەی سعوودی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان وەفدێکى باڵاى ئەنجوومەنى کوردستانى سەردانى وڵاتى سعوودیەی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی دەستەی سعوودی بۆ پسپۆڕیە تەندروستییەکان، پ. د. ئاریانا خالس بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و شاندی یاوەری گەیشتنە بارەگای سەرەکی دەستەی سعوودیە بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان کەوا لەلایەن سەرۆکی دەستە پ. د. ئەوس شەمسان و تیمی کارگێڕییەوە پێشوازییان لێکرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاند باس لەچەندین تەوەری گرنگ و پڕ بایەخ کرا لەبارەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانستیی و پزیشکی لە نێوان هەردوولا.
ئەم هەنگاوە درێژکراوەی هەنگاوەکانی پێشووتری بۆردی کوردستانییە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی بۆردی کوردستانی لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان، جێگای بایەخە لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر چەندین خاڵی گرنگ کە لێکتێگەیشتنی زۆر باشی لە نێوان هەردوولادا دروستکرد.