لە دوای هێرشکردن بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003دا، بۆ یەکەمین جارە هێزی دەریایی ئەمەریکا، کەشتی ژێر دەریایی (ئۆهایۆ)ی بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵاند.
کەشتی ژێردەریایی (ئۆهایۆ) بە نەهەنگی هێزی دەریایی ناسراوە و ترسناکترین ژێردەریایی ئەمەریکییە و بۆ یەکەمین جار لە هێرشکردنە سەر عێراقدا بەکار هێنراوە. ئەم كەشتییە ژێردەریاییە ئەمەریکییە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات و 150 مووشەکی کرووز و تۆماهۆک هەڵدەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی (مۆنیتۆر)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی کردەوە ئەمەریکا ژێرده‌ریاییه ترسناکەکەی بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جوڵاندووە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانه‌ی بریكاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، تا له كاتی پێویست وه‌ڵامی توندیان بدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا به توندی هۆشداریی به ئێران داوه.
ئاژانسە ئەمەریکییەکە دەشڵێ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له ئیسرائیل ده‌كات و هێزێكی زۆر و كه‌شتیی ژێرده‌ریایی لە کەناراوەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر کردووە و هۆشداریشی به ئێران و بریكاره‌كانی داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس فراوانتر بكه‌ن یان هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ڵامی توندیان ده‌درێته‌وه.
مۆنیته‌ر لەبارەی جوڵەپێکردنی ژێردەریایی (ئۆهایۆ) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، کە پێشتر ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بووه شوێن و جووڵه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كانی ئاشكرا بكات، به‌ڵام بۆ ناردنی ژێرده‌ریایی “ئۆهایۆ” بۆ ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ئاشكرا جووڵه‌ی پێ كردووه كه هه‌ڵگری 150 مووشه‌كی جۆری (كرووز و تۆماهۆکە) و دەیەوێت ڕاسته‌خۆ هۆشداریی به ئێران و بریكاره‌كانی بدات له کە وه‌ڵامی توندی ده‌بێت بۆ هەر هێرشێک کە دەكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه.