کەشناسێک: هەورەبرووسکەی توند و بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ کە هەورەبرووسکەی توندی لەگەڵ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 8/11/2023، هەڤاڵ سەدیق گڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “شەپۆلێکی هەورەبرووسکەی توند و بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و لە زۆرشوێن و ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەری پەڵەدان هەیە.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “پێشبینیی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی 11 یانزە ڕۆژانی 14 و 15 و 16 و 17)ٓ کەشوهەوایەکی نا سەقامگیر و باراناوی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و بەدیاریکراوی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 14/11/2023، بەهۆی هاتنی دوو نزمە پاڵە پەستۆ لە دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “چەقی بارانبارینەکە چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەبێ لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخۆڕ هەیە لە هەندێ ناوچە ئەگەری بارانی بە لێزمە و دروستبوونی لافاو هەیە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *