ئەمشەو 70 مریشک له شاری سەدر دزران

ئەمشەوی چوارشەممە لە شاری سەدری بەغدای پایتەختی فیدراڵی، كەسێك بە ئۆتۆمبێلەوە چووەتە ناو كۆگایەكی فرۆشتنی پەلەوەر و 70 مریشكی دزیوە.

هێزە ئەمنییەكانی بەغدا بەدواداچوون بۆ كامێراكانی چاودێریی دەكەن بۆ دۆزینەوەی دزەكە.

میدیاكانی عێراق لەمبارەیەوە بڵاویان كردووەتەوە كە دزەكە دەرگای كۆگایەكی فرۆشتنی پەلەوەری لە گەڕەكی نۆی ناوەڕاستی شاری سەدر شكاندووە و 70 مریشكی دزیوە و هەڵهاتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *