بەهای رۆبڵی رووسی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆرسەی جیهانیدا، بەهای رۆبڵی رووسی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە.

میدیاكانی جیهان بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ 92 رۆبڵ بەرانبەر یەك دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە كراوە، بە جیاوازی 28 كۆبیك لە چاو رۆژانی رابردوودا. هەروەها نرخی یۆرۆش بە جیاوازی 52 كۆبیك بەرانبەر رۆبڵ دابەزی و ئەمڕۆ 98 رۆبڵ و 16 كۆبیك بەرانبەر یەك یۆرۆی ئەورووپی مامەڵەی پێوە كراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ گیرمان گریف سەرۆكی بانكی سپێربەنكی رووسی رای گەیاندبوو كە پێشبینی دەكات بەهای رۆبڵ زیاتر بەرز بێتەوە و 85 رۆبڵ بگات بە بەرانبەری یەك دۆلاری ئەمریكی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *