هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیارێکی بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان دەکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە: “بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بەگشتیی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی، سەرجەم شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ئاگادار دەکەینەوە، کەوا نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵ بکەن و گازی ژەهراوی دەربکەن.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لەسەریانە لەمڕۆوە 9/11/2023 تاوەکوو ڕۆژی 20/11/2023، ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەوبانەکان ببینرێت و دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات، ڕاستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەر و کارمەندانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی ناچار دەکرێت بە چاککردنەوەی، بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاوەکوو چاکی دەکاتەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *