ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی، پێشوازی لە ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی گشتیی پۆلیسی ئێران كرد و لە دیدارێكدا بەڵێنی پێ دا كە هیچ چەكدارێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسەر خاكی وڵاتەكەیان ناهێڵن.
لە دیدارەكەدا كە باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئامادەی بوو، هەردوولا باسیان لە هاریكاری شارەزایی و زانیاریی نێوانیان كردەوە. ئەعرەجی ئاماژەی بەوە دا كە سەرۆك وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ڕێگرتن لەوەی خاكی عێراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بێتە بەكارهێنان.
ئەعرەجی گوتیشی ئامانجی حكوومەتی فیدراڵی ئەوەیە كە هیچ چەكدارێكی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتان لە عێراق نەمێنن.