ئهو هاووڵاتییانهی تازه هاوسهرگیرییان كردووه ئاگادار دەكرێنەوە و ئهوانیش بۆ ئهمساڵ نهوتیان پێ دەدرێت.
لە راگەیاندراوێكدا قایمقامییهتی ڕانیه بڵاوی كردەوە: “ئاگاداری ئەو كەسانە دەکەینەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و نەوتیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2023، نهوتیان پێ دهدرێت.”
ئاماژە بەوەش كراوە، کە ئەوكەسانەی تازه هاوسەرگرییان كردووە رۆژی پێنجشهممە لە بەردەم پزیشکی دادی ڕانیە ئامادەبن نەوتیان پێ دەدرێت.
ڕۆژی 4/10/2023، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کرد و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت كراوە. بودجەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بۆ زستانی ئەمساڵ، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە، هەر خێزانێک 200 لیتری نەوتی سپی لە بەرامبەر 100 هەزار دینار وەردەگرێت.”
رۆژی 31/10/2023، ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: “دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت و خێرا دابەشكردنی نەوتیش كاریگەریی باشی هەبووە لەسەر دابەزینی نرخ لە بازاڕدا و ئەو نەوتەی ئێمە دابەشمان كردووە دەرئەنجامی باشی هەبووە لەسەر دابەزینی نرخەكەی، چاوەڕوانین پرۆسەی دابەشكردن خێراتر بكرێت.”