سۆران.. روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێ

 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی سۆران روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی سۆران لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: “لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی وانەبێژانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و هەبوونی چەند تێبینییەک لەلایەن وانەبێژانی دانەمەزراوی سنوورەکەمان و هاووڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاردرا بە وەستاندنی لیستی ئەو وانەبێژانەی لەو چەند ڕۆژەی دوایی بڵاوکردووەتەوە، بۆ دووبارە پێداچوونەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەم لیستانە.”

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: “لە دوایین گۆڕانکارییەکان ڕای گشتیی هاووڵاتییانمان ئاگادار دەکەینەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *