پزیشكێكی كورد لە سوید خەڵاتی پزیشكی ساڵی وەرگرت

ئەمڕۆ هەینی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، دكتۆر نیاز هارێنی کە بەڕێوەبەر و پزیشکی ئۆرتوپێدە لە نەخۆشخانەی هالاند، خەڵاتی پزیشکی ساڵی لەلایەن یەکێتیی پزیشکانی سویدەوە وەرگرت، ئەمەش لە بەرانبەر كار و بەخششەكانی لە بواری پزیشكیدا.

رادیۆی سوید بڵاوی كردەوە: “خەڵاتی شەرەف کە ساڵانە یەکێتیی پزیشکانی سوید دەیداتە پزیشکێکی بەڕێوەبەر و نمونەیی، ئەمساڵ بە دكتۆر نیاز هارێنی بەخشرا، كە پسپۆڕی ماسولکە، جومگە و ئێسکەکانە، بەرپرسی کاروبارەکانی بەشی ئۆرتۆپێدییە لە نەخۆشخانەی Hallans sjukhus.”

هارێنی لەمبارەیەوە بە رادیۆی سویدی راگەیاندووە: “ئەم خەڵاتە مایەی خۆشحاڵیمە و هانی پێشکەوتنی زیاترم دەدات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *