دۆمینیكان.. 21 کەس بەهۆی لافاو و بارانبارینی بەخوڕەوە گیانیان لەدەست دا

بەرپرسانی کۆماری دۆمینیکان رایانگەیاند، لەدوای لافاوێکی بەهێز بەهۆی بارانبارینەوە، 21 کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە شاری (سانتۆ دۆمینگۆ)ی پایتەختی کۆماری دۆمینیکان بارانێکی بەخوڕ باریوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە، بەرپرسانی کۆماری دۆمینیکان دەڵێن، لەدوای لافاوێکی بەهێز بەهۆی بارانبارینەوە، 21 کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 13 هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی سەلامەتن.

ناوەندی باری نائاسایی کۆماری دۆمینیکان ڕایگەیاند، بارانبارین هەروەها بووەتە هۆی داڕمانی دیوارەکانی تونێلێکی ڕێگاوبان لە شاری سانتۆ دۆمینگۆ و بووەتە هۆی داڕووخانی خانووەکان و پچڕانی کارەبا و زیانگەیاندن بە پرد و ڕێگاوبانەکانیش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *