وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كۆی گشتیی بارانبارینی ئه‌مساڵی بڵاو کردەوە

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كۆی گشتیی بارانبارینی ئه‌مساڵی تا ئه‌مڕۆ 21/11/2023 بڵاو كرده‌وه‌ و زۆرترین باران له‌ هه‌ولێر باریوه‌.

له‌ هه‌ولێر تا كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 144.7 ملم باریوه‌. له‌ كاتێكدا وه‌رزی ڕابردوو تا ئه‌م كاته‌ 11.5 ملم باریبوو. واته‌ 133.2 ملم له‌ وه‌رزی ڕابردوو زیاتر باریوه‌.

له‌ سلێمانی 79.4 ملم باریوه‌، له‌ كاتێكدا وه‌رزی ڕابردوو تا ئه‌م كاته‌ 43.2 ملم باریبوو، واته‌ 36.2 ملم له‌ وه‌رزی ڕابردوو زیاتر.

له‌ دهۆك تا ئێستا 121.4 ملم باریوه‌، وه‌رزی ڕابردوو تا ئه‌م كاته‌ 10.3 ملم باریوه‌، واته‌ 111.1 ملم زیاتر.

له‌ كه‌ركووك تا ئێستا‌ 60 ملم باریوه‌، له‌ كاتێكدا وه‌رزی ڕابردوو تا ئه‌م كاته‌ 10.2 ملم باریوه‌، واته‌ 49.8 ملم باریوه‌.

له هه‌ڵه‌بجه‌ تا ئێستا‌ 100.6 ملم باریوه‌ و ساڵی ڕابردوو تا ئه‌م كاته‌ 32.6 ملم باریبوو، 68 ملم له‌ ساڵی رابردوو زیاتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *