پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، لەلایەن کۆمەڵەی شاهانەی کەنەداوە، مەدالیای یادەوەریی رازەرفۆردی پێ بەخشرا.
پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: “وەرگرتنی مەدالیای یادەوەریی ڕازەرفۆرد لە کۆمەڵەی شاهانەی كەنەدا، شانازییەکی گەورەیە، ئەم خەڵاتە دەرئەنجامی کاری گرووپێکە کە بەدرێژایی ساڵانی ژیانم پشتگیرییان کردووم.”
پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، ساڵی 1979 لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و چەندین خەڵاتی لە بواری زانستی فیزیادا بەدەست هێناوە.
کەریمی لە زانکۆی ئۆتاوای کەنەدا مامۆستای فیزیایە و لە ساڵی 2020دا بەهۆی توێژینەوەکانی لە بواری فیزیای کوانتۆم، مەدالیای زانستی هێرزبێرگی فیزیای کەنەدای پێ بەخشرا.
ئەنجوومەنی پاشایەتیی کەنەدا بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئەم پرۆفێسۆرە کوردە، ئەم خەڵاتەی پێشکەشی کردووە.