بۆ كۆچی دوایی كەریم عەبدوڵڵا، نووسەر و رووناكبیر و كارمەندی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بارەگای بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی كه‌ریم عه‌بدوڵڵا
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی كه‌ریم عه‌بدوڵڵا،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد (كه‌ریم عه‌بدوڵڵا) ناسراو به (كه‌ریم سه‌رسپی)ـمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان و دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك كه‌ریم سه‌رسپی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
21ـی تشرینی دووەمی 2023