ڕووداوێكی هاتوچۆ لە بەردەڕەش ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتەوە و شوفێرێك گیانی لەدەست دا

ئەمشەو لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا و ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتەوە.

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر رێگای گشتیی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک، لە نزیک چوارڕیانی گوندی بشیریانی سەر بە ناحیەی کەلەک لە سنووری قەزای بەردەڕەش، کەسێک بەناوی فەرحان سەلجان کە کوردی باکووری کوردستانە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا.

هەر بەهۆی پێکدادانی دوو بارهەڵگرەكەوە، ئاگرێکی گەورە كەوتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *